پارێزگاری هەولێر بڕیاری دا

بەڕێوەچوونی پێشانگەی بەرهەمی سوریا لە هەولێر هەڵوەشێندرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئەو پێشانگایەی بۆ كەلوپەلی سوریا بڕیار بوو لە هەولێر بەڕێوەبچێت، هەڵوەشایەوە و ئەنجام نادرێت.

ئومێد خۆشناو ئێوارەی ئەمڕۆ 11.1.2026 ئەوەی راگەیاند، بڕیار بوو 26ی ئەم مانگە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشانگەی بەرهەمەکانی سوری بکرێتەوە، بەڵام بە رای گشتی و هەموولایەکی رادەگەیەنین، پێشانگەكە ناکرێتەوە”.

پێدەچێت ئەم بڕیارەی پارێزگاری هەولێر پەیوەندی بە رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی حەلەب هەبێت، كە هێزەكانی حكومەتی سوریا هێرشیان كردەسەر گەڕەكە كوردنشینەكانی شاری حەلەب.

بەپێی زانیارییەكانی 964، 20 رۆژە لەمەوبەریش كاتێك ریكلامی پێشانگەكە دانرا، لەسەر پۆستەرەكە لە بری ئاڵای كوردستان، ئاڵای عێراق دانرابوو، بۆیە ئەوكات پارێزگاری هەولێر داوای لە رێكخەرانی پێشانگەكە كرد ئاڵای كوردستان دابنرێ، ئەگەرنا رێگەنادەن پێشانگەكە لە هەولێر بكرێتەوە، ئیتر دوای ئەوە پۆستەرەكە ئاڵای كوردستانی لەسەر دانرا، بەڵام پێشانگەكە هەر ناكرێتەوە و هەڵوەشێندرایەوە.

روانگەی سووری: حەلەب و حومس خوێناوین

روانگەی سووری: حەلەب و حومس خوێناوین