هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 160 دۆلاری لێبووەوە

کۆبوونەوەکەی ئەمریکا و ئێران ئۆقرەی لە زێڕ بڕیوە

شۆڕش قادری

کۆبوونەوەکەی ئەمریکا و ئێران ئۆقرەی لە زێڕ بڕیوە و ئەمڕۆ جارێکی تر رووی لەدابەزین کرد، تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێردا هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 160 دۆلاری لێبووەوە.

دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ رووی لە بەرزبووەنەوە کرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.2.2026 دیسانەوە دابەزی و نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4906 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 149 هەزار  و 850 دینار هەژمار کراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ هەر ئۆنسی زێڕ بە 5065 دۆلار بوو،  ئەمڕۆ هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە یەک ملیۆن و 130 هەزار دینار دیاری کراوە، بەڵام دوێنێ بە ملیۆنێک و 163 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 1 ملیۆن و 130 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 1 ملیۆن و 80 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 925 هەزار دینار

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار هەن کە پەیوەندیان بە هەڵبەز و دابەزى نرخى زێڕەوەیە، بەڵام سەرەکیترینیان پەیوەستە بە کۆبوونەوەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا کە بڕیارە سبەینێ لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەبچێت.