سلێمانی لە لەندەن

ئیتاڵییەک لە خۆشی سەروپێ پیتزای لەبیرچووەتەوە

ژووری هەواڵ

هەر کوردەکان نا، بیانییەکان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، چێشتخانەی سلێمانیان هەیە، ئەوێ نەک بۆ کوردەکان، یان هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەڵکو بۆ هاوڵاتیە رۆژئاوا و ئەورپییەکان، بووە بە جێگە و خوانی زۆرێک لە ژەمەکانیان.

بەشێک لەوانەی کە قسەیان بۆ بەرهەمەکەی 964 کردووە کەسانی بیانین، یان دایک و باوکیان کوردن، و خۆیان لە دەرەوە لە دایک بوون دەڵێن، هەفتانە دوو بۆ سێ جار، دێین و خواردنەکانی ئێرە دەخۆین، وردە وردە وا ناوەکان فێردەبین.

عەلی دەربەندی، خاوەنی چێشتخانەکەیە ئەو بە 964ی وت، ئینگلز و ئەوروپییەکان بەردەوام داوای سەروپێ و دۆڵمە دەکەن و بەلایانەوە خۆشەوە، وە بۆ خەڵکی دیکەش لە هاوڕێ و کەسوکاریان پێشنیاری دەکەن.

لەوێ خێزانە کوردەکان، بیانییەکان جێگەیەکیان هەیە چێژ لە خواردنە تەواو کلتورییەکانی کوردی ببینن، لەگەڵ ئەوەی دەستووری سلێمانی و دەستووری ناوچە کوردییەکان بووە بە سەردەست و کاری رۆژانەی شێفەکانی ئەو چێشتخانەیە.