ئاماری پەلاماردانی کوردستان

23 هێرش لە 24 کاتژمێر

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

گرووپی بەناو “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق”، ئەمڕۆ شەممە ئاماری هێرشەکانی خۆی راگەیاند.

گرووپەکە دەڵێت، لە 24 کاتژمێری رابردوو 23 هێرشیان ئەنجامداوە.

بەپێی ئەوەی 964 رووماڵی رووداوەکای دوێنێی بە وردی کردووە، لەو هێرشانە بە مووشەک و درۆن شار و ناوچەکانی کوردستانیان کردە ئامانج.

بەپێی ئامارەکە لەو هێرشانە ژمارەیەک درۆن بۆ هەولێر نێردراوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی و بنکەی ئەمریکییەکان، هۆتیلێک و شووقەیەکی نیشتەجێبوونیش کرانە ئامانج، کە هەردوو شوێن خەڵکی سڤیلی تێدایە.

هەروەها سەرلەبەیانی دوێنێ بە مووشەک و درۆن پەلاماری کەمپی ئازادی درا لە کۆیە.

جگە لەوە درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە چەند درۆنێک هێرش کرایەسەر بارەگای فەرماندەیی پێشمەرگە لە سلێمانی.

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی، کە وەک خۆیان دەڵێن بەرگری لە ئێران دەکەن، ئەو شوێنانەی بۆردومانی کردوون، بە “بنکەکانی دوژمن” ناودەبات.

ئەو گرووپانە زیاتر لە ناوچەی بۆشایی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە و لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە هێرشەکان دەکەن.

پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو دوێنێ شەو دوای هێرشەکان، حکومەتی عێراقی بە بەرپرسیاری هێرشەکان زانی و داوای کرد رێگرییان لێ بکرێت.

کۆیە؛ ژمارەیەک درۆن دەستیانکرد بە بۆردوومان

کۆیە؛ ژمارەیەک درۆن دەستیانکرد بە بۆردوومان