چاڵێکی گەورەی دروست کردووە

تەنێکی نامۆ لە بینای چاودێریی کۆمەڵایەتی چۆمان کەوتە خوارەوە

+964

ئاکام غەفور

تەنێکی نامۆ لە حەوشەی چاودێریی کۆمەڵایەتی چۆمان کەوتووەتە خوارەوە و زیانی پێگەیاندووە و چاڵێکی گەورەی لێ دروست کردووە.

لە سەنتەری چۆمان بە دیاریکراوی لەسەر رێگای گوندی دێڵزە، لەگەڵ گوندی وەردە، تەنێکی نامۆ کەوتووەتە خوارەوە.

ئەحمەد بارزان عەلیکۆ قایمقامی چۆمان بە 964ـی وت، کەوتنی تەنەکە لە هەردوو شوێنەکە لە یەک کاتتدا بوو، بەڵام هیج زیانی گیانی نەبووە، تەنیا بەهۆی ئەوەی رێگای گوندی دێڵزە دیواری چاودێریی کۆمەڵایەتی چۆمان تۆزێک زیانی پێ گەیشتووە، هێزە ئەمنیەکانیش لە شوێنەکەن دڵنیا نین جارێ بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان درۆن بوونە.

لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل  و ئەمریکا و ئێران، ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانجی مووشەک و درۆن و تا ئێستا سەدان درۆن و مووشەک ئاراستە کراون، کە زۆرینەشی لەلایەن ئەو گرووپە توندڕەوانەیە، کە نزیکی ئێرانن، لەوانەش مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی لە چۆمان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناو سنوورە ئیدارییەکانی قەزاکە کە دەکەوێتە سەر سنووری ئێران و تورکیا، خراونەتە خوارەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبددوڵا

"ئەوەی بەر هۆتێلەکەی هەولێر کەوت پارچە درۆنی تێکشکاو بوو"