فێستیڤاڵی وەرزشیی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

کچان لە کوڕان خاڵی زیاتریان بەدەستھێنا

+964

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە فێسیڤاڵی گۆڕەپان و مەیدانی زانکۆی سلێمانیدا یاریزانە کچەکان توانیان خاڵی زیاتر لە کوڕان بەدەست بھێنن و سێ براوەیان ھەبێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7.3.2023 له‌ كه‌مپی نوێی زانكۆ، فێستیڤاڵی گۆڕەپان و مەیدانی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، خوێندکارانی  کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان به‌شدارییان كرد.

ئەحمەد بەھائه‌دین سەرۆکی یه‌كه‌ی چالاکی وه‌رزشی له‌ كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته‌ وه‌رزشییه‌كان بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە فێستیڤاڵی گۆڕەپان و مەیدان لە شاری سلێمانی ئەنجام نەدراوە، ژمارەیەکی زۆر پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانمان ھەیە، کە پلەی بەرزیان لەسەر ئاستی عێراقدا ھەیە”.

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا ركابه‌ری له‌سه‌ر 16 جۆر یاری كرا، به‌ تایبه‌تی راكردنه‌كان، ھەڵدانەکان و بازدانه‌ جۆراوجۆره‌كان.

له‌ ئه‌نجامی كۆتاییدا، لە کوڕان قۆناغی سێیه‌م پلەی یەکەمیان بەدەستھێنا به‌ 84 خاڵ، قۆناغی دووەم 77 خاڵی، قۆناغی یەکەمیش 75 خاڵ.

له‌ ئاستی كچانیشدا قۆناغی دووه‌می بنه‌ڕه‌تی 107 خاڵ و پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا، قۆناغی دووەمی “وەرزش” پله‌ی دووه‌م به‌ 79 خاڵ و پلەی سێیەمیش بۆ قۆناغی سێیه‌می بنەڕەتی بوو به‌ 71 خاڵ.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا