پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت

ئەوەی چەکی بێمۆڵەت هەڵبگرێت سزای پێبژاردن و زیندانیکردنی بۆ دیاریکراوە

فەرهاد حەسەن

پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەکەی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردووەتەوەک ؛ە نەکەن بەبێ هەبوونی مۆڵەت چەک هەڵبگرن، چونکە دەڵێت هەردوو جۆر سزای پێبژاردن و زیندانیکردنیان بۆ داریکراوە.

بەپێی ئاگادارکردنەوەکە، هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەکی بێمۆڵەت تاوانە، سزاکەی لــە یەک ساڵ تاوەکو سێ ساڵ زیندانی کردنە.

سەبارەت بە سزای پێبژاردنیش دەڵێت ” سزاکەی دوو ملیۆن تاوەکو پێنج ملیۆن دینار”.

پۆلیسی سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەکات دوور بکەوەرەوە لە هەڵگرتن و بەکارهێنانی ئەو چەکەی کە بەبێ مۆڵەت هەڵیدەگریت.