لە رێگای خەبات - کانی قڕژاڵە

بارهەڵگرێک سێ ئۆتۆمبێلی وێرانکرد و پێنج کەس بریندارن

رێباز خدر – هەولێر

لە رێگای خەبات – کانی قڕژاڵە، بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە سێ ئۆتۆمبێلی دیکەدا، دوو ئۆتۆمبێلی زبڵ، نیسان سەنی و شاهینەیەک لە رووداوەکەدا زیانیان پێگەیشتووە.

بە گوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان، بەهۆی رووداوەکەوە پێنج کەس برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی رۆژئاوا لە هەولێر، بەڵام تەندروستییان جێگیرە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی