بۆ پشتگیری رۆژئاوا
لە کەلار خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو
964+
میلاد جەلال – کەلار
لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێم دژی ئەو پەلامار و شەڕەی کە لەرۆژئاوا دەرهەق بە کورد دەکرێت گردبوونەوە ئەنجامدراوە و لە کەلاریش بە شێوەی فروان بەڕێوەچوو.
دەیان گەنج و خێزان و هاوڵاتی قەزاکە بە ئاڵای کوردستان و دروشمی جۆراو جۆرەوە پشتگیری خۆیان بۆ رۆژئاوا دووپاتکردەوە.
پێشمەرگەیەک بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا لە خۆپیشاندانەکە بە 964ـی وت،”بەشداری شەڕی کۆبانێم کردووە، ئامادەم ئەمجارەش وەک پێشمەرگەیەک بڕۆمەوە بۆ رۆژئاوا و پاڵپشتی لە خوشک و برا کوردەکانم بکەم”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی