ئەو هێزەی گەمارۆ درابوو دەگوازرێنەوە

سوپای عەرەبیی سوریا ئۆپەراسیۆنەكەی لە شێخ مەقسوود راگرت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبیی سووریا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی شاری حەلەب راگرت، ئەو ‌هێزانەشی لە نەخۆشخانەیەک گەمارۆ درابوون، رەوانەی ناوچەی تەبقە دەکرێن.

دەستەكە لە راگەیاندراوێكدا كە لە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا بڵاوكرایەوە، دەڵێن، “لە سەعات 03:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب راگیران.”

ئاماژەیان بەوەش كردووە: “ئەوانەی لە نێو نەخۆشخانەی یاسین گەمارۆدرابوون، چەکەكانیان لێوەردەگیرێت و بەرەو شاری تەبقە دەگوازرێنەوە.”

سوپای سووریا ئەوەش دەڵێن، سەرجەم ناوەندە تەندروستی و حکومییەکان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت رادەست دەكەن و دواتر ئەوانیش هەنگاو بە هەنگاو لە گەڕەکی شێخ مەقسوود دەکشێنەوە.

شەش رۆژە سوپای سوریا هێز لە دەوری گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب كۆدەكاتەوە و دوو رۆژیشە شەڕێكی قورس لە نێوان ئەوان و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەردەوامە و سوپای سوریا بە چەكی قورس و تۆپ و تانك بۆردومانی گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب دەكات.

حەلەب؛ هۆشدارى لە تاوانى جەنگ دەدرێت

حەلەب؛ هۆشدارى لە تاوانى جەنگ دەدرێت