دوێنێ شەو چی روویدا؟

لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان تا رووداوی فڕۆکەکەی فڵای دوبەی

هەژان هادی

شەوێكی پڕ لە رووداو و هەواڵی گرنگمان تێپەڕاند، کورت و پوخت پێتان دەڵێین چی روویداوە؛

📌 لە رۆژی سەروەری عێراقدا، عەلی زەیدی پەیامێکی ئاڕاستەی گەلی عێراق کرد و کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی یەکگرتوویی راگەیاند.

📌 عەلی زەیدی: دەستخۆشی و سوپاسگوزاریی تایبەت بۆ قوربانیدان و ئازایەتیی هێزەکانی پێشمەرگە، سوپا، پۆلیس، دژەتیرۆر، حـ*ـەشـ.ـدی شـ*ـەعبـ.ـی و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان.

📌 عەلی زەیدی: بانگێهێشتی تەواوی هێز و لایەنە چەکدارەکان دەکەم بۆئەوەی بێنە ناو چوارچێوەی دەوڵەت و سەرکردایەتیی گشتیی هێزە چەکدارەکان.

📌 عەلی زەیدی: هەروەها دەستبەرداری مووچە و دەرماڵەکانم دەبم و بەڵێنی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سەروەتی وڵات دەدەین.

📌 بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئەتڵەسی وتویەتی، عەلی زەیدی مانگی شەشی 2027ـی وەکو کۆتا وادە داناوە بۆ چەکدانانی گرووپەکان.

📌 دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی دوایین سەربازی ئەمریکی لە عێراق رایگەیاند

📌 ترەمپ: کشانەوەی هێز و کەلوپەلەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر سەرکەوتنە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان و عێراق و کۆتایی گەشتێکی تێچوو زۆر بوو.

📌 ترەمپ پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی دەربڕی و بە کەسێکی “ناوازە و دیار” وەسفی کرد.

📌 ترەمپ دەڵێت، زۆری نەماوە و بەمنزیکانە هەندێک رووداو سەبارەت بە ئێران روودەدەن

📌 ترەمپ: کۆنترۆڵی هورمز لە دەستی خۆماندایە و ئەو نەوتەی لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە گەرووی هورمز دەرمان هێناوە، زیاتر بووە لە هەر بڕێک لە مێژوودا

📌 ترەمپ: ئێران چوار هەزار و 500 کەسی لە جەنگەکەدا لەدەستداوە و ئابووریی وێران بووە و بەمنزیکانە سەرکەوتن بەدەستدەهێنین

📌 پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا: رۆژنامەنووسان جوڵەی هێزەکانمان بۆ دوژمن ئاشکرا دەکەن و زانیاریە نهێنییەکان دزە پێدەکەن و ئۆپەراسیۆنەکانمان دەخەنە مەترسییەوە

📌 وەزیری جەنگی ئەمریکا: داوا لە کۆنگرێس دەکەین دابینکردنی هاوکاری دارایی بە بڕی 350 ملیار دۆلار بۆ هێزەکانمان پەسەند بکات

📌 سەرنشینە ئیسرائیلییەکانی فڕۆکەکەی فلای دوبەی لە فڕۆکەخانەی تەبوکی سعودییەوە بە سەلامەتی گەیشتنەوە تەلئەبیب

📌 کۆمپانیای فلای دوبەی رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامیی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکەی ئەمڕۆی فڕۆکەکەیان، هەموو گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل راگرت

📌 ئاژانسی دەنگوباسی سوریا بڵاویکردەوە، هێرشێکی چەکداری بۆ سەر پاسێک لەسەر پردی مسیاف لە سنووری پارێزگای حومس، حەوت کوژراو و چوار برینداری لێکەوتەوە

📌 ئاژانسی دەنگوباسی سوریا: تەقینەوەیەک لە هێڵی گواستنەوەی غاز لە سوریا روویدا و بەهۆیەوە سێ وێستگەی کارەبا لەکارکەوتن

📌 حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران: کەمپێکمان لە نزیک شاری کۆیە، کە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حزبەکەیە، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە درۆن کرایە ئامانج

📌 نۆژەنکردنەوەی پردی سەرەکی قەزای دوکان 12 رۆژی خایاند و دوێنێ شەو بە رووی شۆفێراندا کرایەوە