دیمەنی بەشی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان - وێنە: وەزارەتی کارەبا
"لە ئێستادا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە"
وەزارەتی کارەبا: بەهۆی باران و رەشەباوە کارەبا بڕاوە
964+
شۆڕش قادری
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی باران و رەشەباوە کارەبا لە چەند شوێنێکی کوردستان بڕاوە و لەئێستادا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵ دایە.
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی باران و رەشەبای بەهێزەوە کە زیانی بە تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی گەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 8، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵ دایە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا سەرجەم گرفتەکانی چارەسەر دەکەن.