ئیدارەی گەرمیان هۆشداری دا

“لە ئەگەرى دروستبوونى لافاو پەیوەندیمان پێوەبکەن”

فەرهاد حەسەن

ئیدارەى گەرمیان، هۆشداری روودانی لافاو و هاەر حاڵەتێکی ناخوازراوی بە هاوڵاتیان دا بەهۆی بارانە بەهێزەی رووی لە سنوورەکەیان کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتى کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەى قەیرانەکان لە ئیدارەى گەرمیان، بەهۆى ئەو شەپۆلە بارانبارینەى رووى لە ناوچەکە کردووە، ئاگادارى هاوڵاتیانى خۆشەویستى سنورى ئیدارەى گەرمیان دەکەینەوە، لە ئەگەرى دروستبوونى لافاو و هەر حاڵەتێکى مەترسیداردا پەیوەندى بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەى لاى خوارەوە:

قایمقامیەتى قەزاى کەلار:

104 ، 07701390545، 07705047002

قایمقامیەتى قەزاى کفرى:

07728515050، 07700851246

قایمقامیەتى قەزاى رزگارى:

07725234010، 07721170933، 07726597198

ناحیەى قۆرەتوو:

07726270627

ناحیەى مەیدان:

07701943522