"وەڵاممان نادەنەوە"
دوو رۆژە دانیشتووانی گەڕەکی قەسابخانەی کەرکوک بێ کارەبان
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوو رۆژە دانیشتووانی گەڕەکی قەسابخانەی کەرکوک بێ کارەبان کە نزیکەی 25 ماڵ دەبن، وەک خۆشیان دەڵێن، چەند جارێک سەردانی فەرمانگەی کارەبای گەڕەکەیان کردووە، بەڵام وەڵامیان نادەنەوە.
کێبڵی سەرەکی محاویلەی گەڕەکەکە سووتاوە و کەوتووتەوە سەر زەوی، محەمەد عاسی دانیشتووی گەڕەکی قەسابخانە بە 964ـی وت، “ماوەیەک پێش ئێستا هاتن چەتاڵیان کرد، دوێنی جارێکی دیکە سووتا، چەند جارێک سەردانی فەرمانگەی کارەبامان کردووە، هەر دەڵێن دێین چاکی دەکەینەوە، پەیوەندیشیان پێوە دەکەین، تەلەفۆنەکە داخراوە”.
دانیشتوویەکی دیکەی گەڕەکەکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، بەهۆی ئەو کێشەیە و شۆرتی کارەبا، دوو جار ماڵەکەی ئاگریگرتووە و سووتاوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری