شارەوانی سلێمانی بۆ شۆفێران:

“لە سبەیەوە ئاڕاستەی رۆیشتنی ئەندەرپاسی ئارام بەکارمەهێنن”

964+

ژێوار خدر

لە سبەی بەیانیەوە هەوڵدەن ئەندەرپاسی ئارام لە سلێمانی بەکارنەهێنن بە ئاڕاستەی رۆیشتن، چونکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەربەست دەکرێت و کاری تێدا دەکەن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەشی پرۆژەکانی شارەوانی سلێمانی سبەی هەینی لە کاتژمێر 8:00ـی سەرلەبەیانی ئەندەرپاسی ئارام، بۆماوەی دوو رۆژ بەربەست دەکات لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەئاراستەی رۆیشتن بەرەو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی.

دەشڵێت، چاکسازی لە پەناڵی کۆنکرێتی تەنیشتەکانی شەقامەکە دەکرێت، کە پێشتر بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە زیانیان بەرکەوتووە.

روونیشیکردووەتەوە، شۆفێران دەتوانن ئەو دوو رۆژە شەقامە لاوەکیەکان وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.

دوو ئەندەرپاسی نوێ لە سلێمانی چاوەڕێی وەبەرهێنەرن

دوو ئەندەرپاسی نوێ لە سلێمانی چاوەڕێی وەبەرهێنەرن