ئاوی خواردنەوەیە و بەفیڕۆ دەڕوات

سەرڕێژبوونی تانکییەک بووەتە مەترسی بۆ سەر گەڕەک و باخەکانی قورەلەیسی

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ماوەیەکی زۆرە تانکییەکی ئاوی خواردنەوە لە نزیک گەڕەک و باخەکانی قورەلەیسی لە سلێمانی سەرڕێژ دەبێت و کەسێش لێی ناپێچێتەوە، بە قسەی هاوڵاتییەک ئەمە بووەتە مەترسی لەسەر شوێنەکە، چونکە شەو تاوەکو بایانی ئاوێکی زۆری لەبەر دەڕوات.

سەرچاوەی ئاوی تانکییەکە لە دوکانەوە هاتووە بۆ کۆگاکردنی ئاو بۆ ئەم گەڕەکە.

ئارام عوسمان، هاوڵاتییەکی نیشتەجێی ئەو تانکییەیە بە 964ـى وت، ماوەی 10 ساڵە ئەم تانکییە بەوشێوەیە سەرڕێژ دەبێت، هەرچەندە پێشتر پارێزگاری سلێمانیان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە.

وتیشی “تاوەکو ئێشتا ئاوی تانکییەکە زیانی زۆری بە باخەکان و ماڵەکان گەیاندووە چەند دیوارێکی رووخاندووە”.

باس لەوەشدەکات هەر لەم هەفتەیەدا دووجار ئەم سەرڕێژبوونە روویداوە و بە کاتژمێر ئاوی لێ بەفیڕۆ دەڕوات، داواش دەکات، لایانە پەیوەندیدارەکان زوو چارەسەرێکی ئەم کێشەیەین بۆ بکات.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بێ کارەبایی ناخۆش بوو بەڵام فێربووین بەفیڕۆی نەدەین

بێ کارەبایی ناخۆش بوو بەڵام فێربووین بەفیڕۆی نەدەین

کێشەی بەفیڕۆچوونی ئاو لە گوندی باغلومنارەی هەولێر چار...

کێشەی بەفیڕۆچوونی ئاو لە گوندی باغلومنارەی هەولێر چارەسەر بوو