هەواڵەكان
بەكارهێنانی قورئان لە ریكلامدا پەسند نییە و یادی چنار و هێمنیش كرایەوە
ژووری هەواڵ
لەوانەیە بیرتان بێت، 34 ساڵ لەمەوبەر لە رووداوێکی ناخهەژێندا دوو منداڵ لە سەیدسادق لەناو بەفر رەقبوونەوە و گیانیان لەدەستدا، چنار و هێمن ئەو خوشک و برایەی خەڵکی چەمچەماڵ بوون باوکیان ئەنفالکراو بوو دوای راپەڕین بە ئاوارەیی روویان کردبووە سەیدسادق و لە ئۆردوگای شانەدەر دەژیان.
جۆرە ریکلامکردنێک لە سۆشیال میدیا پەیدابووە، کاڵاکە دادەنێن و قورائانێک دەهێنن دەستی پێدادەدەن و سوێندی پێدەخۆن کە سوودی کاڵاکەیان وایە و وایە، جا ئەمە کاردانەوەی لێکەوتووە و یەکێتی زانایان دەڵێن ئەم جۆرە ریکلامە پەسەند نییە و چاودێری بازرگانیش دەڵێت رێکاری یاسایی دەگرنەبەر.
دوای نزیکەی مانگێک بەسەر لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری پردێکی سنووری ئەم قەزایە کە رێگای چەند گوند و ناحیەیەکی بەسەرەوەیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاکردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵەوە پاککرایەوە.
موسڵ جگە لە ناوبانگییەکەی بە تورشیات و تەحین کە راشی پێدەڵین، بە بەهاراتیش بەناوبانگە، جا ماوەیەکە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە لێشاو روویان لە بازاڕەکانی ئەو پارێزگایە کردووە بۆ ئەوەی بەهارات بکڕن چونکە پێیان وایە ئەو باهاراتەی لە ما=وسڵ هەیە لەوەی هەلێر باشترە.