وەکار خرایەوە

بەفر و بارانی ئەمساڵ بیرێکی وشکبووی ئاوی رانیەی ژیاندەوە

فەرهاد حەسەن

لە سەنتەری قەزای رانیە بیرێکی ئاوی خواردنەوە کە وشکەساڵی وشکی کردبوو ئەمساڵ بەهۆی بارینی بەفر و بارانەوە ژیاوەتەوە.

بیرەکە لە گەڕەکى پێشەواى رانیەیە و بە بیرى ژمارە پێنج ناسراوە لە ساڵى 2025ـەوە وشکبوبوو.

بەڕێوەبەرایەتى ئاوى راپەڕین دەڵێت، کە زانیویانە بیرەکە ژیاوەتەوە دەمودەست ماتۆڕێکى غەتاس و 11 بۆڕى سێ ئینجیان بۆ دابینکردووە و خستویانەتەوە کار، سەردانی بیرەکەشیان کردووە بۆ دڵنیابووبەوە لە کارکردنی.