تمەن داڕما و 100 دۆلار گەیشتە نزیکەی 15 ملیۆن تمەن

خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەربڵاوتر دەبن

964+

ژووری هەواڵ

“نە ئاومان هەیە، نە نان، نەفرەت لەم گرانییە”، ئەمە دروشمی سەرەکی ئەمجارەی خۆپیشاندەرانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانە، 10 رۆژ پێش دەنگی ناڕەزایەتی لەم شوێنەوە، بازاڕی گەورەی تاران سەریهەڵدا و رۆژ بەرۆژیش بەربڵاوتر دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 6.1.2026 هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕیژ و بەمشێوەیە بڵاوەیان بە کاسبکاران و بازاڕیانی پایتەخت کرد.

هەرچەندە خۆپیشاندانەکان دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و گرانی دەستیپێکرد، بەڵام ئەمڕۆ تمەن زیاتر دابەزی و 100 دۆلار گەیشتە نزیکەی 15 ملیۆن تمەن، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئێراندا دراوی ئەو وڵاتە بەوشێوە دادەڕمێ، بۆیە هەندێک پێیانوایە هاوار و ناڕەزایەتی ئەمجارە بۆ نانە و تا نەگاتە ئەنجام کۆتایی نایەت.

بەپێی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەم 10 رۆژەدا لانیکەم 30 کەس کوژراون و بەدەیان کەسیش برینداربوون، زۆربەی قوربانییەکانیش کوردن و خەڵکی ئیلام و کرماشانن، لەگەڵ ئەوەشدا گرتنی دەنگە ناڕازییەکان بەردەوامە و بە سەدان کەس راپێچی زیندان کراون.

وەزعی ئێران دیسان تەقییەوە و خۆپیشاندانە

وەزعی ئێران دیسان تەقییەوە و خۆپیشاندانە