کارمەندێکی کارگەکە بۆ 964

“ئەو کاتەی مەعمەل هەبووە یەک ماڵ نەبووە و خانووەکان تەجاوزن”

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

ئاگرەکەی کارگەی مارکۆی کۆمەڵگای پیرزین کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و بەرگری شارستانی دەڵێت، هیچ مەرجێکی سەلامەتی نەبووە، کارمەندێکی کارگەکەش رەتیدەکاتەوە.

دوای پێنج کاتژمێر لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و ساردکردنەوەی، ئەو ماڵانەی دەوری کارگەکە لە ترسی گیانی خۆیان و ماڵەکانیان باسیان لەوە دەکرد کە شوێنی کارگەکە مەترسیدارە و داوایان کردووە بگوازرێتەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانیش دەڵێت، ئیجرائاتمان کردووە و هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نەبووە.

ئەحمەد محەمەد کە کارمەندێکی کارگەکەیە بۆ 964 دەڵێت، ئەو کاتەی کارگەکە دروست کراوە، هیچ ماڵێک لەم چواردەورە نەبووە، ئیجازەمان هەیە بە بەڵگە و کاغەزەوە، ئەو ماڵانە هەموو تەجاوزن و بەهۆی ئاگرەکەوە 200 کارمەند بەبێ ئیشی ماونەتەوە، ئەوەی دەوترێ راست نیە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

ئاگرەکەی کارگەی جپسی مارکۆ کۆنترۆڵکرا

ئاگرەکەی کارگەی جپسی مارکۆ کۆنترۆڵکرا