سوێندی یاسایی خوارد

سەرۆكێكی دیكە ڤەنزوێلا بەڕێوەدەبات

ئەرسەلان عەبدوڵا

دێلسی رۆدریگێز جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا وەک سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا سوێندی یاسایی خوارد.

میدیاکانی ڤەنزوێلا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 5.1.2026 رۆدریگێز وەک سەرۆکی ڤەنزوێلا بە وەکالەت سوێندی یاسایی خواردووە و كاروباری وڵات بەڕێوەدەبات.

ئەمەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ نیكۆلاس مادۆرۆی سەرۆكی دەستگیركراوی وڵاتەكە، لە نیویۆرك لەگەڵ هاوسەرەكەی دادگاییەكی خێرا كران و دانیشتنی داهاتوویان لە 17.3 دەبێت.

دوو رۆژ لەمەوبەر لە ئۆپەراسیۆنێكی زۆر تایبەت و مێژووییدا، هێزەكانی دێلتای ئەمریكا، نیكۆلاس مادۆرۆی سەرۆكی ڤەنزوێلا و هاوسەرەكەیان لە ناو كاراكاسی پایتەختی وڵاتەكەی قۆڵبەست كرد و راستەوخۆش بۆ ئەمریكایان گواستنەوە و ئێستاش بە تۆمەتی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر و چەك رووبەڕووی دادگایان كردووەتەوە، هەرچەندە مادۆرۆ و هاوسەرەكەی ئەمڕۆ تۆمەتەكانیان رەتكردەوە.