شارەوانیی هەولێر سەلاجە و كەپری سەر شۆستەكانی راماڵی
"سیمای شاریان تێكداوە"
شارەوانیی هەولێر سەلاجە و كەپری سەر شۆستەكانی راماڵی
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هەموو ئەو کەپر و عەرەبانە و کۆنە سەلاجانەی لەسەر شۆستە و شەقامەکان و ناو سەوزاییەکان دانراون، لە لایەن شارەوانیی هەولێرەوە لابران.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 5.1.2026 بڵاویكردەوە، هەموو ئەو کەپر و عەرەبانە و کۆنە سەلاجانەی لەسەر شۆستە و شەقامەکان و ناو سەوزاییەکان دانراون و بوونەتە هۆی ناشیرینکردنی سیمای شار، لە سنووری شارەوانی پێنج لادران، کە بەشێکی زۆریان لەلایەن كرێكارانی بەنگلادیشی و خەڵکی بیانی دانراون، کە ئەوەش زێدەڕۆییە لەسەر موڵکی گشتی .
سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر دەڵێت، هەڵمەتەکە لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی پێنج بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی ئەنجامدراوە.
شارەوانیی هەولێر بە هەموو بەشەكانییەوە بەردەوام كاردەكەن بۆ ئەوەی سیمای شار جوان و پاكتر دەركەوێت و ئەو زێدەڕۆییانەی دەكرێنە سەر موڵكی گشتی، لاببرێن.