باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان:

“مادۆرۆ وەک بازرگانی ماددەی هۆشبەر دادگایی دەكەین”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

مایک واڵتز باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتیکردەوە، ئەمریکا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆ دادگایی دەکات.

لە میانی وتارەکەیدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەمڕۆ واڵتز وتی، “ئەمریکا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆ دادگایی دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ شەڕێک دژی ڤەنزوێلا و گەلەکەی نییە و ئێمە هیچ وڵاتێک داگیر ناکەین.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی “مادورۆ لە رێگەی هەڵبژاردنی ساختەوە پۆستی سەرۆکایەتی ڤەنزوێلای گرتە ئەستۆ”.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ میدیاكانی ئەمریكا ڤیدیۆی ساتی گواستنەوەی مادۆرۆیان بۆ دادگای فیدراڵی لە مانهاتن بڵاوكردەوە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ دادگایی بكرێت.

دوو رۆژ لەمەوبەر لە ئۆپەراسیۆنێكی زۆر تایبەت و مێژووییدا هێزەكانی دێلتای ئەمریكا نیكۆلاس مادۆرۆی سەرۆكی ڤەنزوێلا و هاوسەرەكەیان لە ناو كاراكاسی پایتەختی وڵاتەكەی قۆڵبەست كرد و راستەوخۆش بۆ ئەمریكایان گواستنەوە.

ترەمپ: مادۆرۆ و ژنەکەیمان دەستگیر کردووە

ترەمپ: مادۆرۆ و ژنەکەیمان دەستگیر کردووە