لە شوێنەوارێکی پشدەر
کارگەیەکی دەگمەنی دروستکردنی گۆزە دۆزرایەوە
964+
فەرهاد حەسەن
شوێنەوارێکی پشدەر کارگەیەکی دەگمەنی دروستکردنی گۆزەی لێ دۆزراوەتەوە، کە تەمەنی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و لەلایەن تیمەکانی شوێنەوارییەوە نزیکەی 10 ساڵ لەمەوبەر کاری کنەوپشکنینی بۆ کراوە.
شوێنەوارەکە دەکەوێتە ناوچەی دینکە لە سنووری قەڵادزێ.
کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێم بە 964ـى وت، دەمێکە کاری کنەوپشکنین لەو شوێەوارە تەواو کراوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی لە میدیا جهانییەکاندا ئەم بابەتەی نوێکردووەتەوە.
وتیشی، “ئەو شوێنەی شوێنەوارەکەی لێیە پێشتر شار بووە و مێژووەکەی بۆ چاخى ئاسنین ده‌گه‌ڕێته‌وه کە دەکاتە 800 تا 1200 ساڵ به‌ر له زایین، بەڵام دەوترێت کاتێک ئاشوورییەکان چوونەتە ئەو شوێنە شارەکە نەماوە”.
ئاماژە بەوەدەکات، ئه‌و ده‌زگا گڵسازەى یاخود کارگەی گۆزە کە لەو شوێنە دۆزراوەتەوە، یه‌كێكه له گرنگترین شوێنه‌واره‌كانى ناوچه‌ى زاگرۆس.
له كارگه‌كه دوو ئاگردان دۆزراونه‌ته‌وه بۆ سووتاندنى گڵ، له‌گه‌ڵ دوو پارچه قوڕ كه به‌كار نه‌هاتوون، له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ى دروستكردنى گڵه‌كه، ده‌ركه‌وتووه کە ئاگردان (فڕنه‌كان) به پله‌ى گه‌رمى 900 كاریان كردووه، پرۆسه‌ى گه‌رمكردنیش هێواش بووه، به‌ڵام ماوه‌ى سووتاندنه‌كه كورت بووه.