هەر رۆژەو لایەکی دادەڕمێ
قەیسەرییە دێرینەکەی خورماتوو تەمەنی هەڵکشاوە و لە لێواری رووخاندایە
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
قەیسەرییە دێرینەکەی خورماتوو تەمەنی هەڵکشاوە و لەلێواری رووخاندایە، هەر رۆژەو لایەکی دادەڕمێ و کەسیش خۆی ناکەی بە ساحێبی.
حسێن عەزیز دوکاندارێکی ناو بازاڕەکەیە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “خاوەن دوکانەکان لەنێو خۆیان رێکناکەون و نۆژەنیان ناکانەوە، حکومەتیش دەڵێ، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”.
سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە زولفەقار حەیدەر قایمقامی خورماتوو، ئەو وتی، خاوەندارێتی سەرجەم دوکانەکانی نێو قەیسەرییەکە دەگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتیان و دوکانداران، بۆیە لەسەر خۆیانە و دەبێت نۆژەنی بکەنەوە، لایەنی پەیوندیدار لەکاتیکدا دێت و نۆژەنی دەکاتەوە کە ئەوان دەستبەرداری خاوەندارێتی دوکانەکانیان بن و بخریتە سەر حکومەت.
مێژووی دروستکردنی قەیسەری خورماتوو بۆ ساڵی 1918 دەگەڕێتەوە و تائێستاش نۆژەن نەکراونەتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری