كۆبونەوە لەپێناو کۆبوونەوەیەکی دیکە

گفتوگۆی نێوان مەزڵوم عەبدی و بەرپرسانی سوریا بێ ئەنجام بوو

964+

فەرهاد حەسەن

كۆبونەوەەی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ حكومەتی سوریا كۆتاییهات، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبوو، ئەوەی لەسەری رێککەوتوون ئەوەیە كۆبونەوەی دیكە ئەنجام بدەن.

تەلەفیزیۆنی فەرمی سوریا ئەمڕۆ یەكشەممە لەزاری سەرچاوەیەكی حكومەتی سوریاوە بڵاویكردەوە، كۆبونەوەی ئەمڕۆی دیمەشق لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە بە ئامادەبونی مەزڵوم عەبدی، ئەنجامێکی بەرجەستەی نەبوو کە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی نێوان هەردولا خێراتر بکات.

دەشڵێت “رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە کە دواتر کۆبونەوەی زیاتر ئەنجام بدرێت”.

ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی بە سەرۆكایەتی شاندێك گەیشتە دیمەشق، بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پرسی یەكخستنی هێزەكانی سوریای دیموكرات و سوپای نوێی سوریا.

مەزڵوم عەبدی: لە ساڵی نوێدا کار بۆ سوریایەکی گەشەسەندو...

مەزڵوم عەبدی: لە ساڵی نوێدا کار بۆ سوریایەکی گەشەسەندوو و ئارام دەکەین

دیداری مەزڵوم عەبدی و ئەلشەرع بۆ كاتێكی دیكە دواخرا

دیداری مەزڵوم عەبدی و ئەلشەرع بۆ كاتێكی دیكە دواخرا