نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی - وێنە: 964
لە سلێمانی
22 هاوڵاتی بەهۆی یارییە ئاگرینەكان زیان بەر دەموچاویان کەوتوە
دیلان محەمەد جەزا
سلێمانی شەوی سەری ساڵی تێپەڕاند و یارییە ئاگرینەکان زیانی بە دەموچاوی 22 هاوڵاتی گەیاندووە، كۆمەڵێك رووداوی دیكەش تۆماركراون و چارەسەر بە هاوڵاتیان دراوە.
سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964 وت، شەوی رابردوو 36 حاڵەتی خێرایان هەبووە، 15 حاڵەت گەیەندراوەتە نەخۆشخانە لە شاری سلێمانی، 22 دانەشیان بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە زیان بەردەموچاویان کەوتووە و پێنج حاڵەتیش رووداوی هاتوچۆ هەبووە، هەروەها سێ دانەیان بە ماتۆڕ بووە.
سامان نادر زیاتر وتی، چوار حاڵەتی شەڕە چەقۆ هەبووە، چوار حاڵەتی جەڵدەی دڵ و مێشک هەبووە و یەکێکیان گیانی لە دەستداوە.
لە شەوەکەدا 160 حاڵەتی دیکەش هەبوون، كە لە شوێنی خۆیدا چارەسەریان بۆ کراوە لەلایەن تیمەکانیانەوە.
شەوی رابردوو سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لە رێگەی 13 تیمی جێگیر و نۆ تیمی ترەوە لە فریاکەوتنەکان جێگیر کرابوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا