لە بوارەکانی گەشتیاری و بازرگانین
لە هەڵەبجە مۆڵەتی وەبەرهێنان درایە سێ پڕۆژەی گەشتیاری و بازرگانی
964+
فەرهاد حەسەن
وەبەرهێنانی هەڵەبجە مۆڵەتی دایە سێ پڕۆژە لە بوارەکانی گەشتیاری و بازرگانی و دەشڵێت، ئەمانە پڕۆژەی گرنگن بۆ شارەکە و سیمایەکی مۆدێرن و شارستانی دەبەخشن.
پڕۆژەکان بریتین لە، شاری یاری “تایگەر تاونی هەڵەبجە” لەکەرتی گەشتیاری، پلازای جیهان (TOYOTA) لەکەرتی بازرگانی، پلازای باجگـر (GEELY) لە کەرتی بازرگانی.
پڕۆژەی یەکەم، لەکەرتی گەشتیارییە و بـۆ یەکەمجار لە هەڵەبجە پڕۆژەی یاریگایەکی داخراوی مۆدێرن بۆ منداڵان بونیاد دەنرێت.
لەسەر رووبەری نزیکەی چوار هەزار مەتردووجا بە سەرمایەی یەک ملیۆن و 558 هەزار و 425 دۆلار، لە ماوەی دوو ساڵدا دروستدەکرێت.
پڕۆژەی دووەمیان، لەکەرتی بازرگانییە، هێنانی براندی جیهانی تۆیۆتا بۆ ناو جەرگەی هەڵەبجە، خزمەتگوزارییەکانی وەکو پێشانگای فرۆشتن، سەنتەری چاککردنەوەی پێشکەوتوو و دابینکردنی پارچەی یەدەگی رەسەن، لەخۆدەگرێت.
لەسەر رووبەری نیکەی چوار هەزار مەتر دووجا بە سەرمایەی بڕی یەک مليۆن و 417 هەزار و 629 دۆلاری ئەمریکی، لەماوەی یەک ساڵدا جێبەجیدەکرێت.
پڕۆژەی سێیەمیش لەکەرتی بازرگانییە، نـاوەنـدێکـی مـۆدێـرنە بـۆ بـرانـدی جیهـانـی جیللـی، کـە سـەرجـەم خـزمەتگـوزارییـەکـانـی فـرۆشتـن و دوای فـرۆشتـن پێشکـەش بـە هـاوڵاتیـانـی نـاوچـەکـە دەکـات.
لەسەر رووبەری نزیکەی هەزار مەتر دووجا، دروستدەکرێت.
وەبەرهێنان دەڵێت، بایەخی ئەم پڕۆژانە بۆ پارێزگای هەڵەبجە، ئەوەیە کە دەیان هەلیکار بۆ گەنجان و دەرچووانی زانکـۆ دەڕەخسێنن و دەشبنە بـوژانـەوەی بازاڕی ناوخۆیی و راکێشانی گەشتیار و وەبەرهێنەری زیاتر و دەبنە ئاسانکاریش بۆ هاوڵاتیان کە چیتر بۆ خزمەتگوزاریی براندە جیهانییەکان پێویست ناکات سەردانی شارەکانی دیکە بکەن.