لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دروست دەکرێت
لە هەرێمی کوردستان وەرگرتنی سووتەمەنی دەبێتە کارتی زیرەک
فەرهاد حەسەن
لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە کارتی وەرگرتنی سووتەمەنی کە بە کارتی زیرەک ناسراوە بۆ هاوڵاتیان دروستدەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش چەند رێکارێک بۆ دەرکردنی کارتەکە بڵاوکراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، بۆ دروستکردنی کارتەکە کە نەوت، غاز و بەنزینی پێوەردەگیرێت، بڵاویکردووەتەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی، پێویستە بریکار ئەم هەنگاوانە بگرێتە بەر؛
وەرگرتنی کارتی نیشتمانی (فۆتۆکۆپی) سەرۆک خێزان
وەرگرتنی بڕی پێنج هەزار و 500 دینار لە هەر سەرۆک خێزانێک و نابێت بریکار لەم بڕە پارەی سەرەوە زیاتر وەربگرێت بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبێت.
پێدانی کارتی زیرەک لەسەر لیستی پسوولەی خۆراکی مانگی ئەیلوولی 2025 دەبێت و بۆ ماوەی 10 ساڵیش بەکاردەهێندرێت.