53 خاوەن دوکان دەگرێتەوە

سودانی قەرەبووی خاوەن دوکانە سووتاوەکانی کەمپی باجدکەندالا لە زاخۆ دەکاتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە قەرەبووی ئەو خاوەن دوکانانە بکاتەوە کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی باجدکەندالا لە زاخۆ زیانیان بەرکەوتووە.

د.خەڵەف سنجاری، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییەکان بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی خۆی لەسەر داواکارییەکی داربڕیوە کە لەکاتی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە پێشکەشی کردبوو بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی خاوەن دوکانەکان.

دەشڵێت “قەرەبووکردنەوەکە 53 دوکان دەگرێتەوە کە لە ئاگرەکەدا زیانیان بەرکەوتووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی کەمپ و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، راپۆرتێکی ورد لەسەر رێژەی زیانەکان ئامادەکراوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە.

رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لە کەمپی باجدکەندالا، لە ناحیەی رزگاری سەر بە ئیدارەی زاخۆ، لە نزیک کاتژمێر 05:00 بەیانی رۆژی 27.12.2025 روویدا، ئەوکات موقەدم جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی زاخۆ بە 964 وتبوو، ئاگرەکە بەبێ زیانی گیانی کۆنتڕۆڵکرا و تاوەکو ئێستا دیارنییە ژمارەی دوکانە سووتاوەکان چەندن، بەڵام پێشبینی کرد 30 تاوەکو 35 دوکان سووتابن و زیانیان بەرکەوتبێت.

ئاگرێكی گەورە لە کەمپی باجدکەندالا کەوتەوە

ئاگرێكی گەورە لە کەمپی باجدکەندالا کەوتەوە

لە کەمپی باجد کەنداڵای زاخۆ ئاگرکەوتەوە؛ پێنج خێمە سوو...

لە کەمپی باجد کەنداڵای زاخۆ ئاگرکەوتەوە؛ پێنج خێمە سووتان