دژی گرانی و خراپی گوزەرانی خەڵک

وەزعی ئێران دیسان تەقییەوە و خۆپیشاندانە

شۆڕش قادری

خۆپیشاندانەکانی ئێران پەرەدەسێنێت و شارە کوردییەکانیشی گرتەوە.

خۆپیشاندانەکان چوار رۆژ پێش لەناو جەرگەی تارانەوە سەریهەڵدا، دوای ئەوەی 100 دۆلار 14 ملیۆن تمەنی تێپەڕاند.

زانکۆ و بازاڕی گەورەی پایتەخت دەنگیان هەڵبڕی و خوێندکاران و کاسبکاران پێکەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەمڕۆ خۆپیشاندانەکان شارە کوردییەکانیشی گرتووەتەوە، لەوانە کرماشان و لوڕستان و چەند شوێنێکی دیکە.

خەڵک دژی گرانی و کەمتەرخەمی دەسەڵاتداران دروشم دەڵێنەوە، لە هەندێک شوێن گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە، تا ئێستا چەند کەسێک برینداربوون و ژمارەیەکیش دەستگیرکراون.