سنووری پردێ

پۆلیس و بازرگانی ماددەی هۆشبەر رووبەڕوو بوونەوە و كوژراو و بریندار هەیە

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29.12.2025 لە نزیک گوندی بیرەسپان لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – پردێ رووبەڕووبونەوە لە نێوان پۆلیسی سوات و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و چەند داواکراوێک رووی دا، لە ئەنجامدا مفەوەزێک و بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کوژران و دوو ئەندامی هێزەکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت لە کەرکوک بە 964ـی وت، پۆلیسی سوات بەشی “ٲقتحام” و پۆلیسی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بۆسەیان بۆ چەند کەسێکی داواکراو داناوە، کە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون، دوای رووبەڕوبوونەوە لە نێوان بازرگانەکان و هێزە ئەمنییەکان، مفەوەزێکی هێزەکە بە ناوی لەیس حیکمەت و دوو کارمەندی دیکەش  بریندار بوون، لە بەرامبەریشدا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر كوژرا و یەكێكیشیان دەستگیر كرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەراورد بە دووساڵی رابردوو، بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشب...

بەراورد بە دووساڵی رابردوو، بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر کەمی کردووە