باڵەخانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە هەولێر _ وێنە: 964
وەزارەتی دارایی و ئابووری
موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دێتە دابەشكردن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتەكە ئەم ئێوارەیەی دووشەممە 28.12.2025 لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت. رۆژی چوارشەممە 31ی ئەم مانگە، موچەی مانگی تشرینی یەکەمی (مانگی 10) مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هەروەها دەڵێن، هاوکات لە هەمان رۆژدا موچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای 1.7.2024ـەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.