خولی نایابی کوردستان
ئارارات سۆرانی گۆڵباران کرد و پێگەی خۆی لە پلەی یەکەم قایمتر کرد
964+
ئاسۆ وەرتی ـ سۆران
یانەی ئارارات لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ خاڵ گەڕایەوە و لەسەر پشتی یانەی سۆران پێگەی خۆیان قایمتر کرد.
لەگەڵ دەستپێکی یارییەکەدا، هەردوو تیپ هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیاندا، بەڵام یاریزان سەفەر سلێمان لە خەلەکی 4ـی یارییەکە گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ئارارات تۆمار کرد و گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، بە سوود وەرگرتن لە لاوازی بەرگری یانەی سۆران، یاریزانانی ئارارات توانیان پێنج گۆڵی دیکەش تۆمار بکەن و یارییەکەش بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە.
بەم ئەنجامە، یانەی ئارارات پێگەی خۆی لە ریزبەندی یەکەمی خولی نایابی کوردستان بە 35 خاڵ قایمتر کرد، هەرچی یانەی سۆرانە بە 24 خاڵ لەڕیزبەندی 10ـیەم دایە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق