قایمقامی چۆمان؛
“ئەگەر زۆر پێویست نیت سەردانی ناوچە شاخاوییەکانمان مەکەن”
964+
فەرهاد حەسەن
قایمقامیەتی قەزای چۆمان ، ئاگاردارییەکەی بڵاکردووەتەوە و داوا لە هوڵاتیان دەکات ئەگەر زۆر پێویست نەبن سەردانی ناوچە شاخاوییەکانیان مەکەن، چونکە پێشبینی دەکرێت رێگاکان ببنە بەستەڵەک.
قایمقامیەت دەڵێت، ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ئیمڕۆ سنوری قەزای چۆمان و ناحییەکانی گرتۆتەوە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار (پلەی ژێر سیلیزی) لە قەزای چۆمان و ناحیەکانی، بە راوێژکردن لەگەڵ شارەزایانی کەشناسی، کە مەترسی لەسەر هاتوچۆکردن بۆ سنورەکەیان هەیە، ئەویش بەهۆی بەفر و بەستەڵەکی شەقام و رێگاکان، ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە.
داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لەو کەشەدا، بەبێ شارەزابوونیان بێ زنجیر و ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسڵ سەردانی شوێنە شاخاوییەکانی سنورەکە نەکەن.
دەشڵێت “هیوادارین لە رۆژانی داهاتوو دوای ئاساییبوونەوەی کەشوهەوا رووبکەنە نێو بەفر و چێژ لە جوانییەکانی نێو بەفری باڵەکایەتیی وەربگرن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی راماڵینی بەفر لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران خەریکی پاککردنەوەی رێگاکانن، بەردەوامیش دەبن لە کارەکانیان هیوادارین شوفێران پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن، تاوەکو تیمەکان بتوانن ئەرکەکانیان راپەڕێنن.