هاوڵاتییەک گیانی لەدەست دا

لە مەرزی کێلێ چوون بۆ ناو بەفر و ئۆتۆمبێلەکەیان کۆنتڕۆڵی لەدەستدا

فەرهاد حەسەن

لە رێگای مەرزی کێلێ ئۆتۆمێلێکی کە خێزانێکی لەناودابوو کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، ئەندامێکی ئەو خێزانەش گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکە دوای نیوەڕۆی هەینی روویداوە و خێزانەکە بەمەبەستی چوونە ناو بەفر سەردانی رێگاکەی مەرزی کێلێیان لە سنووری قەزای پشدەر کردووە.

رامیار دارەشمانەیی یەکێک لە شۆفێرانی ئەم رێگایە، هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد ئەوانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکە بوونە ئەندامانی یەک خێزانن.

وتیشی “جگە لە گیان لەدەستدانی یەکێک لە ئەندامەکان چەند کەسێکی دیکەشیان بریندارن، کە لەنەویاندا منداڵیش هەیە”.