بەڕێوەبەری كتێبخانەی چەمچەماڵ:
“پێویستە بابەتی كتێبخانەی چەمچەماڵ لە رەگوڕیشەوە چارەسەر بكرێت”
964+
دیلان محەمەدجەزا
بەڕێوەبەری كتێبخانەی چەمچەماڵ دەڵێت، بەڵێنیان پێداون كتێبی بەنرخیان بۆ بنێرن بۆ نۆژەنكردنەوەی كتێبخانەكە، ئاشكراشی دەكات كاتێك ئەو بووە بە بەڕێوەبەر، نهۆمی دووەمی كتێبخانەكە داگیر كرابوو.
هێرش عەبدولڕەحمان بە 964ی راگەیاند، “پێویستە بابەتی كتێبخانەی چەمچەماڵ لە رەگوڕیشەوە چارەسەر بكرێت، بۆ ئەوەی دووربێت لەوەی جارێكی تر لافاو و كارەسات بیگرێتەوە”.
ئەو باسی ئەو ساتانە دەكات كە لە لافاوەكە هاتووە و دەڵێت، کە لافاوەکە هات من لە ناو کتێبخانەکە بووم، حەزم دەكرد خۆم تێیدا بچم نەك كتێبخانەكە، راستییەكەی زۆر ترسناك بوو، ئاو هەتا نزیكی چەناگەم هاتبوو، بە حاڵ خۆم رزگار كرد”.
هێرش عەبدولڕەحمان سوپاسی تۆڕی 964 دەكات، كە هەڵمەتێكی گەورەی كۆكردنەوەی كتێبی بۆ كتێبخانەكە ئەنجام دا و دەشڵێت: “كتێبی زۆر باشمان بۆ هاتووە و چاوەڕێی ئەوە نەبووم بەو جۆرە كتێبی باشمان بۆ بێت، دەشڵێت هەر لە زاخۆ تا گەرمیان كتێبمان بۆ هاتووە و سوپاسی هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم”.
بەڕێوەبەری كتێبخانەی چەمچەماڵ ئاشكرای دەكات، كاتێك بووە بە بەڕێوەبەر، نهۆمی دووەمی كتێبخانەكە داگیر كرا بوو.
كتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ لەگەڵ لافاوەكەی سەرەتای ئەم مانگە، زیانێكی زۆری بەركەوت و زۆرینەی كتێبەكانی لەناوچوون، تۆڕی 964 هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی كتێبی بۆ یارمەتیدانی كتێبخانەكە ئەنجام دا، لە سەرانسەری كوردستانەوە كتێب بە دیاری گەیشتە ئۆفیسی 964 و لە كۆتاییدا شەش هەزار كتێب كۆكرایەوە و پێشكەشی كتێبخانەی چەمچەماڵ كرا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
كتێبخانەی چەمچەماڵ
"کامێرای چاودێری مزگەوتەکە ئیشیان نەکردووە"
کەسێک بێڕێزی بە حەرەمی مزگەوت کرد؛ " چەندین قورئان و حەدیسی دڕاندووە"
كتێبخانەی ئەوقافی هەولێر كرایەوە
"كتێبمان هەیە تەمەنی نزیكەی 100 ساڵە"
"وەرز دوای وەرز کتێبەکان تەواو بکەن"
وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی لەبارەی تەواوکردنی پەرتووکەکانی خوێندنی ئەمساڵ دەرکرد
وەزیری پەروەردە سوپاسی مامۆستایان دەكات
بایی 100 ملیۆن دینار پێداویستی و 85 ههزار كتێب بۆ تەكیە
كەمپەینی 964