دهۆک پڕۆژەیەکی نوێی ژینگەیی جێبەجێ دەکات
لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە رێژەی سەوزایی لە چیاکانی زاوێتە زیاد دەکرێت
964+
فەرهاد حەسەن
لە دهۆک پڕۆژەیەکی نوێی ژینگەیی بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە چیاکان جێبەجێ دەکرێت، ئەویش بڵاوکردنەوەی دەنک و تۆوی درەختی جۆراوجۆرە لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە.
کشتوکاڵی دهۆک بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەکە ناوی “تۆوی ژیان”ە، بیرۆکەکەی بۆ رێكخراوی زیلا دەگەڕێتەوە، لە قۆناغی یەکەمدا نیو ملیۆن خڕۆکە لەسەر چیاکانی سنووری ناحیەی زاویتە و سپیرێز و زاوا و دهوروبهریان بڵاودەکەنەوە.
خڕۆکەکان بە دەست دروستکراون و هەر یەكێک لەو خڕۆکانە 10 تا 12 تۆوی رووەکی خۆماڵی جیاوازی تێدایە، بە فڕێدانیشیان لەلایەن هێلیکۆپتەرەوە خڕۆکەکان دەشکێن و تۆووەکان بڵاودەبنەوە و لە وەرزی بەهاردا شین دەبن.
بۆ قۆناغی دووەمیش بەنیازن نیو ملیۆن خرۆکەی دیکە بەهەمان شێواز لە چیاکان فڕێبدەن.
پارێزگاری دهۆک کە لە مەراسیمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئامادە بوو، ئەم پڕۆژەیەی بە بەرنامەیەکی نیشتمانیی و نەتەوەیی باسکرد دابینکردنی نیو ملیۆن خڕۆکەکەکی دووەمی خستە ئەستۆی خۆی.