بەپێی یاسای پاراستنی ئاژەڵان تاوانە

پاسه‌وانه‌كانى ئێران له ‌شارى سەراوان به‌ ته‌قه‌ زیاتر لە 30 كه‌ریان كوشت

964+

فەرهاد حەسەن

پاسه‌وانانى سنووریی ئێران، له ‌شارى سەراوان به‌ ته‌قه،‌ 30 كه‌رى كۆڵبه‌ره‌كانیان كوشتووە  کە سووتەمەنیان لێ بارکرابوو.

رووداوەکە دوێنێ سێشەممە، لە ناحیەی مێهرگان سەر بە شاری سەراوان، لە باشوری خۆرهەڵاتی ئێران، روویداوە.

بەپێی راپۆرتی کۆلبەر نیوز، کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی فەوجە سنوورییەکان لە ناوچەی (داهنێلەک ئەسفەندەک) هەڵیانکوتایە سەر کاروانێکی کەرەکان و لانیکەم 30 کەریان کووشتووە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەم کەرانە ئامرازی سەرەکی بژێوی ژیان بوون بۆ ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی هەڵگری سووتەمەنی ناوخۆیی لە ناوچەکەدا و لەناوچوونیان زیانێکی ئابووری بەرچاوی بەو خێزانانە گەیاندووە کە بەم شێوەیە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، پێش دەستپێکردنی تەقەکردنەکە، هێزە سەربازییەکان فشار و هەڕەشەیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی ئەو کاروانەی سووتەمەنییە ناچاربکەن ناوچەکە بەجێبهێڵن، بەڵام دوای ئەوەی خاوەن کەرەکان هەڵهاتوون، ئەوانيش بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە کەرەکانیان داوەتە بە رێژنەی گولـلە و ژمارەیەکی زۆریان لێ کووشتوون.

هەر بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان ئەمە جاری یەکەم نییە پاسەوانەکان ئەم کارە دەکەن، پێشتریش ئەم جۆرە رەفتارانەیان لە ناوچە جیاوازەکانی بەلوچستان دووبارە بووەتەوە.

ئەم رووداوە لە کاڵێکدایە، کە بە پێی مادەی حەوتەمی یاسای پاراستنی ئاژەڵان لە ئێران، هەر کردەوەیەکی ناپێویست و هەر بڕیارێک کە ببێتە هۆی مردنی ئاژەڵان بە تاوانی دژ بە گیانیان دادەنرێت.

پاسه‌وانى سنوور داوا له‌ ده‌زگاى مین ده‌كات ناوچه‌ ...

پاسه‌وانى سنوور داوا له‌ ده‌زگاى مین ده‌كات ناوچه‌ مینڕێژكراوه‌ سنوورییه‌كانى بۆ پاكبكاته‌وه