دیمەنێک لە پێشوازی ساڵی نوێی زاینی _ وێنە: ئەرشیفی 964
ئیشکگر.. ئەمبوڵانس.. بەنزین
وەزارتی تەندروستی بە 17 رێنمایی خۆی بۆ پشووەکانی سەری ساڵ ئامادەدەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی تەندروستی 17 رێنمایی بۆ پشووەکانی سەری ساڵ دەرکرد و مەبەستییەتی، ئەو رۆژانە مەڵبەند و ناوەندە تەندروستییەکان بە ئیشکگری دەوامی خۆیان بکەن و ئەمبوڵانسە و سەنتەرەکانی فریاکەوتن ساز و ئامادەبن.
ئامادەکاریەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی سەری ساڵی نوێی 2026 دەبێت لە هەرێمی کوردستان.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، دامودەزگاکانی تەندروستی ئاگاداردەکەینەوە کەوا رۆژانی پشووی فەرمی هەمان رۆژانی پشووە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوە، لە 25.12.2025 بۆ 3.1.2026.
بۆ ئەوەش نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکان رادەسپێردرێت کە دەوامی ئێشکگری دەبێت بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان و بەرژەوەندی گشتی بەپێی جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەویی بکرێت:
1. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و نەخۆشخانەکان.
2. بۆ هەرکارێکی پێویست و لەناکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
3. لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە بن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
4. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.
5. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگای هەماهەنگی بەشی ڕاگەیاندنی هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان دەبێت.
6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (24) کاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (8) ی بەیانی تاکوو (8) بەیانی رۆژی دواتر ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.
7. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان.
8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
10. هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.
11. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێت.
12. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
13. بانکی خوێن و خزمەتگوزاری دابینکردنی خوێن پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
14. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
15. تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (24) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
16. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
17. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.