وێنەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و سیمبوڵی ناساندنی پارێزگاکە - وێنە: ئەرشیفی 964
وەک هاوخەمییەک بۆ چەمچەماڵ
لە هەڵەبجە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ بەڕێوەناچن
شۆڕش قادری
وەک هاوخەمییەک بۆ هاوڵاتیانی چەمچەماڵ، لە هەڵەبجە ئاهەنگەکانی سەری ساڵی میلادی بەڕێوەناچن.
وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی چەمچەماڵ، نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەکانی سەری ساڵی نوێی لە سنووری پارێزگاکەدا دەرکرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەڵەبجە، ئەو بڕیارە وەک رێزێک بۆ گیانی قوربانیانی کارەساتی لافاوەکەی ئەم دواییەی قەزای چەمچەماڵ و دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاریان دەرکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پارێزگای هەڵەبجە بەو هەنگاوە، هاوبەشیی خۆی لە خەمی خوشک و براکانیان لە چەمچەماڵ دووپاتدەکاتەوە و جەخت لەسەر ڕرۆحی یەکگرتوویی و هاوپشتیی گەلی کوردستان لە کاتە سەختەکاندا دەکاتەوە.
رۆژی 9ـی ئەم مانگە و دوای هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ لە چەمچەماڵ و کەرکوک و گەرمیان و چەند شوێنێکی دیکە، لافاو دروستبوو و جگە لە گیانلەدەستدانی پێنج کەس، بەسەدان ئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتیانیش زیانیان بەرکەوت.