بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت کەمتر لە 180 رۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە

کونسوڵخانەی چین پەنجەمۆری بۆ “ڤیزەی کورتخایەن” لەسەر گەشتیارانى هەرێم هەڵدەگرێت


کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر رایگەیاند، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ داواکارانی ڤیزا، لێخۆشبوون بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش بۆ ئەو کەسانەی گەشتی کورتخایەن دەکەن.

دەشڵیت: هەموو ئەو داواکارانەی ڤیزا کە ماوەی مانەوەیان لە ناو خاکی چین لە 180 رۆژ زیاتر نەبێت، لە وەرگرتنی پەنجەمۆر دەبەخشرێن.

جەختیشکراوەتەوە کە  ئەم بڕیارە لە ئێستاوە دەستپێدەکات و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو، واتە 31ـی کانوونی یەکەمی 2026 بەردەوام دەبێت.

روونیشى کردووەتەوە، ئەو کەسانەی داوای ڤیزەی درێژخایەن لە جۆرەکانی (D, J1, Q1, S1, X1, Z) دەکەن، هێشتا پێویستە پەنجەمۆر بکەن، چونکە ئەم جۆرە ڤیزانە دوای گەیشتن بە چین پێویستیان بە مۆڵەتی نیشتەجێبوون هەیە.