پۆستەری فیلمی دەریای هیوا و بڕوانامەی بردنەوەکەی
فیلمێكی كوردییه
“ده‌ریای هیوا” له توركیا یه‌كه‌م بوو
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فلیمی كوردی “ده‌ریای هیوا” لە نێوان سێ هەزار و 800 فیلمی بەشداربوو لە 64 وڵاتی جیهانه‌وه، توانی خەڵاتی باشترین فیلمی کولتووری رەسەنی ئاسیا لە دووەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کولتووری رەسەن لە شاری دەنزلیی تورکیا بەدەست بهێنێت.
جوبرائیل ئەبوبەکر، دەرهێنەری فیلمەکەیه و ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31.10.2026 به 964ی وت، فیلمه‌كه‌ی كورته و ماوه‌كه‌ی چوار خوله‌ک و 12 چركه‌یه، چیرۆکی ئەو مرۆڤانەیه، کە لە نێو جەنگ، ئاوارەیی، ئازار و مەترسیدا بەدوای ئاسایش، ئازادی و ژیانێکی باشتردا دەگەڕێن.
وتیشی، لە کۆی ئەو سێ هەزار و 800 فیلمەی کە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد، تەنیا 44 فیلم گەیشتوونەتە بەشی پێشبڕکێی فەرمی و 12 فیلمیش وەک فاینالیست هەڵبژێردراون، لە کۆتاییشدا فیلمی دەریای هیوا SEA OF HOPE توانیویەتی خەڵاتی یه‌كه‌می فێستیڤاڵەکە بەدەست بهێنێت.
جوبرائیل ئەبوبەکر، كه له نێوه‌ندی هونه‌ری به تۆفان ناسراوه، ده‌ڵێت، خه‌ڵاته‌كه بۆ من، تەنیا سەرکەوتنێکی کەسی نییە، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی دەنگی ئەو مرۆڤانەی کە ئازارەکانیان دەبێت ببینرێت، هەروەها بۆ ناساندنی توانای سینەمای کوردستان و عێراق بە جیهان.