بۆ هەر هەزار هاوڵاتی 187 ئۆتۆمبێل
تاوەکو کۆتایی 2024 زیاتر له 8 ملیۆن ئۆتۆمبێلى تایبهت له عێراق و ههرێمی كوردستان تۆمار كراون
964+
فەرهاد حەسەن
دەستەی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافی لە عێراق دەڵێتک لەماوەی پێنج ساڵدا، زیاتر له هەشت ملیۆن ئۆتۆمبێلى تایبهت له عێراق و ههرێمی كوردستان تۆمار كراون، بەمەش ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانە بە رێژەی 2.4% بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارێکی دەستەکە، کە ئاماژە بە راپۆرتی ئۆتۆمبێلی تایبەتی تۆمارکراو له بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە ساڵی 2020 ـەوە تاوەکو 31.12.2024 دەکات، کۆی گشتی ئۆتۆمبێلی تایبەتی تۆمارکراو لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە گەیشتووەتە هەشت ملیۆن و287 هەزار و 604 ئۆتۆمبێل.
ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان بەراورد بە ساڵی 2023 بە رێژەی 2.4% زیادیکردووە کە کۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لەو ساڵەدا هەشت ملیۆن و 096 هەزار و 075 ئۆتۆمبێل بووە.
بەپێی ئەو لێکدانەوەیەی کە دەستەکە بۆ ژمارەی تەواوی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان لەو وڵاتە کردوویەتی بۆ هەر هەزار هاوڵاتیی 187 ئۆتۆمبێل هەیە.