لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ماددەی پێ بووە
ئێران و عێراق بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێ، لەناو خاکی ئێران و بە هەماهەنگی ئەمنی دەستیان بەسەر 65 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر گرتووە و تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.12.2025، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی ئاشکرا کرد و وتی، کە بە هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە شاری ئابادان لە نزیک سنووری پارێزگای بەسرەی عێراق ئەنجام دراوە.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو 65 کیلۆگرام مادە هۆشبەرە لە جۆرە مەترسیدارەکان بووە و یەکەی روبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەری ئێران لەم کارەدا هاوکارییەکی زۆری کردووە، توانراوە لەو ئۆپەراسیۆنەدا یەکێک لە بازرگانە سەرەکییەکان دەستگیر بکرێت.
لە پارێزگای جیاوازەکانی عێراق و لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا دەست بەسەر نزیکەی نۆ تۆن ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گیراوە.