پاسپۆرتی سلێمانی دەیەوێ لە یەک رۆژدا پاسپۆرتی هاوڵاتیانی چەمچەماڵ بداتەوە – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی
"بەیانیان زوو ئامادە بن بۆ ئەوەی ئیشەکەتان دوا نەکەوێ"
پاسپۆرتی سلێمانی دەیەوێ لە یەک رۆژدا پاسپۆرتی هاوڵاتیانی چەمچەماڵ بداتەوە
شۆڕش قادری
پاسپۆرتی سلێمانی دەیەوێ لە یەک رۆژدا مامەڵەی هاوڵاتیانی چەمچەماڵ تەواو بکات و بۆ ئەوەش داوایان لێدەکات، ئەگەر ئیشی پاسپۆرتیان هەیە، بەیانی زوو لە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئامادە بن.
بەڕێوەبەرایتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی دانیشتووی چەمچەماڵ دەڵێت، “کاتێک مامەڵەی پاسپۆرتیان هەیە و سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکەمان دەکەن، داواکارین لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی ئامادەبن، بۆ ئەوەی بتوانین تەواوی مامەڵەکانیان لە ماوەی یەک رۆژدا بۆ تەواو بکەین و هەمان رۆژ پاسپۆرتەکەیان بدەینەوە”.
وەک دەڵێن، ئامانجیانە بەو کارە، خزمەتی زیاتری هاوڵاتیانی سنووری چەمچەماڵ بکەن و بەهۆی درەنگ هاتنیان کارەکەیان نەکەوێتە رۆژێکی دیکە، کە بەهۆیەوە توشی زەحمەتی و خەرجی زیاتر دەبن.