بەهۆی نەخۆشییەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە لە ئێران کۆچی دوایی کرد

فەرهاد حەسەن

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، کۆچی دوایی بەڕێوەبەری ناحیەیەکی راگەیاند کە لە وڵاتی ئێران بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.

هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بەناوی خۆی بەرپرسانی ئیدارەکەی پرسەو سەرەخۆشی راگەیاندووە و بۆ کۆچی دوایی (نەهرۆ سەردار) بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە.

قائیمقامیەتی قەزای رانیەش، بەهەمان شێوە پرسەنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کە ناوبراو لە وڵاتی ئێران بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.