مامی ئاڤێستا بۆ 964:

“بەپێی جلوبەرگەکان بێت 100% تەرمەکە ئاڤێستایە”

فەرهاد حەسەن

مامی ئاڤێستا ڤیدیۆی ئەو تەرمەی بینیوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت “بەپێی جلوبەرگەکانی بێت 100% ئاڤێستایە”.

لە پەیوەندییەکدا فەخرەدین مامی ئاڤێستا ئەوەی بۆ 964 دووپاتکردەوە، بەڵام وتیشی “جارێ پەلە ناکەین تاوەکو پشکنینی DNA راستی و دروستی ئەوەمان بۆ یەکلادەکاتەوە”.

رۆژى 5.4.2025 مامۆستا ئاڤێستا یوسف به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن له‌هه‌ولێره‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى چوونه‌ سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر له‌ ئیداره‌ى سۆران، به‌ڵام له‌وێ كه‌وته‌ ناو ئاوى رووبارى ته‌نگاتوور و تاوه‌كو ئەمڕۆ بێسەروشوێن مایه‌وه‌.