پشتگیری هەڵمەتەکەی کتێبی 964ـیش دەکەن

لە کۆیە مامۆستایانی ئایینی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ چەمچەماڵ بەڕێوەدەبەن

دەریا ئەحمەد – کۆیە

لە کۆیەش هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی تر هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی جەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەو شارە مامۆستایانی ئایینی ئەم کارە دەکەن و مزگەوتێکیان دەستنیشان کرادووە بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان.

مامۆستا هاشم شیرەیی یەکێک لە سەرپەرشتیارانی کەمپینەک بە 964ـی وت، خەریکە شوێنەکەمان پڕدەبێت لە کەرەستە و پێداویستی ئەوەی لێرە هەیە تەنیا هی ئەمڕۆیە کۆکراوەتەوە.

هەڵمەتەکە تاوەکو بەیانیش بەردەوام دەبێت، بەڵام مامۆستا تکای وایە “خەڵک زیاتر پارە بێنن چونکە باشتر شوێنی خۆی دەگرێت و لێقەوماوانی کارەساتەکە دەتوانن پێداویستیەکانی خۆیانی پێبکرن”.

ئەو مامۆستا ئاینییە هەڵمەتی کۆکردنەوەی کتێبی لە لایەن 964ـەوە بەرز نرخاند و ڕایگەیاند ئەمەش خێرێکی زۆر گەورە و تەنانەت خێرێکی نەبڕاوەیە چونکە ڕەنگە ئەمانەی ئێمە کۆی دەکەینەوە دوای ماوەیەک بدڕێن و بشکێن و بە کەڵک نەمێنن “بەڵام کتێب هەر دەمێنێت”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن