"لە پایتەختی ئاشتییەوە بۆ پایتەختی شەهیدان و ئەنفال"

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌مپینێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكاریكردنى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیپێكرد

فەرهاد حەسەن

كەمپینی (لە پایتەختی ئاشتییەوە بۆ پایتەختی شەهیدان و ئەنفال) لە هەڵەبجە دەستی بە کارەکانی کرد و هاوڵاتیان بە گشتی و خێرخوازان و سەرمایەدران ئاگادار کراونەتەوە بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکە روو لەو کەمپینی بکەن.

پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو كارەساتەی لە شاری خۆشەویستی چەمچەماڵ و دەوروبەری هاتوەتە ئاراوە وەكو ئەركێكی ئیداری و مرۆیی و نیشتیمانی، هەڵمەتێکی فراوانی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی ئەو شارە رادەگەیەنێت.

داوا لە هاوڵاتیان کراوە، وەک هەمیشە كە پێشەنگ بوون لە هاوكاریكردن و كاری خێرخوازیدا بەوپەڕی توانایانەوە بەشداربن لەم کەمپەینە مرۆیی و نیشتیمانییەدا.

کەمپینەکە ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکردووە و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، شوێنەکەی لە هۆڵی یەکێتی مامۆستایانە، تەنیشت بانکی هەڵەبجەو رۆژانەش لە كاتژمێر 10:00ـى سەرلەبەیانی تاوەكو 5:00ـی ئێوارە دەتوانن هاوكارییەكانتان بگەیەننز

کەمپینەکە داوای کردووە، کە تەنیا پارەی کاش و پێداویستی نوێ و بەکارنەهاتوو ببەخشن ئەو ژمارەیەی FIB شی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت هاوکارییەکانیان بنێرن ؛ 07501152195

ئاماژە بەوەکراوەم لە كۆتای کەمپینەکەدا سەرجەم هاوکاری  و پێداویستییەكان لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەند لەلایەنە  پەیوەندیدارەكانەوە کۆدەکرێتەوە و دەنێردرێت بۆ چەمچەماڵ.